سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی له وه‌زیری ته‌ندروستی كرد
20 / 7 / 2020
ئه‌مڕۆ (20ی ته‌مموزی 2020) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازی لێكرا، له دیداری نێوانیشیان باس له ره‌وشی ته‌ندروستی له سنوره‌كه كرا.
له دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌شێك له به‌رپرسانی ته‌ندروستی سنوره‌كه ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له دۆخی ته‌ندروستی و كێشه و كه‌موكورتیه‌كانی بواری ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنای له سنوره‌كه كرد.
سه‌ڵاح كوێخا ووتیشی، له‌یه‌كه‌م رۆژی بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی ته‌واومان كرد بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنامان وه‌ك خۆی جێبه‌جێكردووه و له‌سه‌رئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ژوری ئۆپه‌راسیۆن به پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڕیاری خۆی داوه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانیش هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان فه‌رمانگه‌كاندا هه‌بووه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌یان حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆماركرا و حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌بووه، له گه‌رمیاندا حاڵه‌ت تۆمارنه‌كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له گه‌رمیان ڤایرۆسه‌كه بڵاوبوه‌ته‌وه و ژماره‌ی توشبوان زۆر زیادی كردووه.
هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی و كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی كرد و داوایكرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان بكات و له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه به گوێره‌ی پێویست پزیشك بۆ گه‌رمیان دابینبكرێت.
دواتر، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆگه‌رمیان كرد و رایگه‌یاند، سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه هاوكارێكی باشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرستی گه‌رمیان بووه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی. ئه‌مڕۆش به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی و به‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤیارۆسی كۆرۆنا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانه‌كه‌مان ئه‌نجامداوه.
ووتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی و گه‌رمیان به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو و ژماره‌ی توشبوانی زیادی كرد، له ئێستادا سلێمانی رێژه‌ی توشبون زۆر دابه‌زیوه و له گه‌رمیانیش به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت.
هاوكات، وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌شكرد، پاش ئه‌م سه‌ردانه‌مان و بینینی واقعی گه‌رمیان، پلانمان ده‌بێت بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سنوره‌كه و جگه له‌وه‌ش هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین به گشتی خزمه‌تگوزاری ته‌ندورستی له سنوره‌كه زیاد بكه‌ین.
دواتر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ر یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌زیری ته‌ندروستی باسیان له سه‌ردانه‌كه و بارودۆخی ته‌ندروستی له گه‌رمیان كرد.
534 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|