په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه
30 / 7 / 2020
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی گه‌رمیان و كوردستان ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتووانی گه‌رمیان پیرۆز ده‌كه‌ین و داواكاریین له په‌روه‌ردگاری به‌سۆز و میهره‌بان ئه‌م جه‌ژنه به‌خێر و خۆشی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا بگه‌ڕێته‌وه‌و ببێته مایه‌ی كۆتایی هه‌موو كێشه‌سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆتایی نه‌خۆشی و ناخۆشی بێت. هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه داوا له‌خه‌ڵكی خۆمان و دانیشتووانی گه‌رمیان ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌رمیاندا تائێستا له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه‌و ڕێژه‌كانی تووشبوون و مردن هێشتا هه‌ر به‌رزن و توانا ته‌ندروستییه‌كانی ئیمه‌ش سنووردارن بۆیه تكاتان لێده‌كه‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆتان بپارێزن له ڕۆژانی جه‌ژندا، بۆپارستنی سه‌لامه‌تی خۆتان و ئه‌وانیریش له‌ماڵه‌كانتان و له‌گه‌ڵ خێزان و مناڵه‌كانتان بمێننه‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌شتان بۆ ئاشكراده‌كه‌ین كه ئه‌و شه‌پۆلی كۆرۆنایه‌ی بووبه هۆی مه‌رگی ده‌یان له‌ئازیزانمان و گیرۆده‌بوونی سه‌دانی تریش به‌هۆی سه‌ردان و پێشوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جه‌ژنی ڕابردووه‌وه له‌گه‌رمیان بڵاو بووه‌وه. بۆیه جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ جه‌ژنه پیرۆزه و نزای قبوڵبوونی قوربانی و خێروچاكه‌كانتاندا داواتان لێده‌كه‌ین، ئه‌م جه‌ژنه بۆخاتری سه‌لامه‌تی هه‌موومان له‌ماڵه‌كانتان بمیننه‌وه. سه‌ڵاح كویخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 30ی ته‌مووزی 2020
875 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|