ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیكرد لە سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین ‌

24 / 11 / 2020

ئەمڕۆ (24ی تشرینی دووەم) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارە پێشوازیكرد لە دەزگای گشتی كاروباری مین و شاندى یاوەرى، لە دیداری نێوانیان جەخت لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردولا كرایەوە.

لەو دیدارەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان سنورێكی فراوانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران - عێراقیشەوە روبەرێكی زۆر زەوی لە ناوچەكە تا ئێستاش بە مینڕێژكاروی ماونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، لە سەردەمی رژێمی بەعسدا بەهۆی هەبوونی چەندین سەربازگە لە دەوروبەری كەلار تا ئێستاش پاشماوەی مین و تەقەمەنی ماونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ناوچەكەمان هاوسنورە لەگەڵ ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعش بوون بەهۆی ئەوەش مەترسی پاشماوەی بۆمب و تەقەمەنی هێشتا هەیە.

ووتیشی، ئومێدەوارین لەسەر دەستی ئێوە ناوچەكەمان لە مین و تەقەمەنی پاكبكرێتەوە و ئەو مەترسیانەی لەسەر هاوڵاتیان بەگشتی و جوتیاران و ئاژەڵداران بە تایبەتی هەن نەمێنن. 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەیی ئیدارەكەیشی پیشاندا بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە گەرمیان.

دواتر جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین رایگەیاند، گەرمیان ناوچەیەكی فراوان و گرنگە و لە خەباتی رزگاری گەلەكەماندا زۆرترین قوربانی داوە و بۆیە ئێمە دەستپێكی سەردانە مەیدانیەكانمان لە گەرمیانەوە دەستپێكردووە.

ووتیشی، لەماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لە سنورەكە كاری باشی كردووە بۆ نەهێشتنی مین، دیارە ئیدارەی گەرمیانیش هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بووە لەگەڵماندا بۆیە سوپاسی ئیدارەكە دەكەین، ئومێدیش دەكەین ئەو هاوكاری و هەماهەنگیەی هەیە زیاتر پەرەی پێبدەین.

دوبەدوای دیدارەكەش، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشكیان خستەسەر سەردانەكە و كاری هاوبەشی نێوان هەردولا.

 

‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure