ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
میحوەری قەرەتەپە_ حەمرینی پێشمەرگە رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ‌

29 / 11 / 2020

ئەمڕۆ (29ی تشرینی دووەم) میحوەری قەرەتەپە – حەمرینی هێزەكانی پێشمەرگە سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

لەو سەردانەدا، لیوا مەردان چاوشین لێپرسراوی میحوەر قەرەتەپە حەمرینی هێزەكانی پێشمەرگە، هیوای سەركەوتنی بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خواست و ئەوەی خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ میحوەرەكەیان و جەختیشی لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان كردوە.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگە بەگشتی و میحوەری قەرەتەپە حەمرینی بەرز نرخاند لە روبەروبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە، هەروەك ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانیشی پیشاندا، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاوكاریی و هەماهەنگی نێوان هەردولا.

دوابەدوای دیدارەكەش، لیوا مەردان چاوشین خەڵاتی رێزلێنانی میحوەری قەرەتەپە-حەمرینی بەخشیە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەبەرامبەر رۆڵی لە هاوكاریكردنی میحوەرەكەیان.

‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure