ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
ستافی فیستیڤاڵی بازاڕی كەلار خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ‌

2 / 2 / 2021

ئەمڕۆ (2ی شوبات) ستافی بەڕێوەبردنی فیتسڤاڵی بازاڕ سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد و لەبەرامبەر هاوكاری و پشتیوانیەكانی ئیدارەی گەرمیان، خەڵاتی رێزلێنیان بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

لەو سەردانەدا، ستافی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵی بەبازاڕكردن كە ماوەی هەفتەیەك لە شاری كەلار بەڕێوەچوو، سوپاسی ئیدارەی گەرمیان و دەزگا ئەمنیەكان و فەرمانگەكانی سنورەكەیان كرد، لەبەرامبەر هاوكاریی و كارئاسانیكردن و پاراستنی ئەمنیەتی فیستیڤاڵەكە.

ئەوەشیان دوپاتكردەوە، كارەكانی فیستیڤاڵەكەیان وەك یەكەمین فیستیڤاڵ لە گەرمیان، بەشێوەیەكی باش و سەركەوتوانە بەڕێوەچووە و لەو رۆژانەدا، دەیان كۆمپانیا لە دهۆكەوە تا گەرمیان بەشداریان كردووە و دەیان هاوڵاتی توانای خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی خستۆتەڕوو، سەرەڕای قەیرانی دارایی نزیكەی ملیارێك دینار شمەك فرۆشراوە و نزیكەی 60 ملیۆن دینار شمەك و كاڵا وەك دیاری بەخشراوە بە هاوڵاتیان، دوپاتیشیان كردەوە كار لەسەر ئەوە دەكەن ساڵانە بەردەوام بێت.

لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان وەك هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ دەبین بۆ برەودان بەكەرتی بازرگانی و هەر پرۆژەیەك لەو روەوە خزمەت بە ناوچەكە بكات و رۆڵی هەبێت لە فراوانكردنی جوڵەی بازرگانی و رەخساندنی هەلی كار و بوژانەوەی گەرمیان.

ووتیشی، ئیدارەی گەرمیان لەساڵانی داهاتووشدا هاوكار دەبێت بۆ سازدان فیستیڤاڵەكە و پێشنیاریش دەكەین، ساڵی داهاتوو ئەگەر سازدرا فراوانتر بكرێت و تەنها لە شاری كەلار نەبێت و بەڵكو چەند رۆژێكیش ببرێتە كفری، ئەوەش بەو ئامانجەی فیستیڤاڵەكە خزمەت بە شاری كفریش بكات.



‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure