ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی پرۆسەی خوێندن دەستیپێكردەوە ‌

7 / 2 / 2021


ئەمرۆ (7ی شوبات) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن و گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پەروەردە و تەندروستی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار و كفری و خانەقین كۆبوەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان  تیشكی خستەسەر بڕیار و رێكارەكانی لیژنەی باڵای روبەروبورنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم و گرتنەبەری رێكارە خۆپارێزیەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیشیكردەوە، پێویستە لە ناوەندەكانی خوێندن رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێتەبەر و بەپێی رێنماییەكانی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی و  پەروەردە كار لەسەر خۆپارێزی بكرێت. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرە گشتیەكانی تەندروستی و پەروەردەی ڕاسپارد، كە هەماهەنگی تەواو بكەن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لە سنورەكە.

هاوكات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند، هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی ئیدارەكەمان دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە بەشێوەیەكی باش بەڕێوەبچێت.

دواتر د.سیروان محەمەد، باسی لە بارودۆخی تەندروستی گەرمیان و ئامارەكانی كۆرۆنا كرد و ئەوەی خستەڕوو، دۆخی تەندروستی لە گەرمیان بەشێوەیەكی گشتی باشە، بەڵام پێویستە زیاتر ڕێنمایی و خۆپارێزی بڵاوبكرێتەوە ئەوەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

دواتر، د.فەرهاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان باسی لە پرۆسەی خوێندن لەزانكۆی گەرمیان كرد و ئەوەی خستەڕوو، لە زانكۆی گەرمیان هاوشێوەی ناوەندەكانی پەروەردە رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێتەبەر ئەوەش لەپێناو سەلامەتی هەموان.

دوابەدوای ئەوەش، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان باسیان لە رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی وەزارتی پەروەردە كرد و جەخیتان كردەوە، لە گرتنەری رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان لە ناوەندەكانی خوێندن.



‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure