ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
یانەی وەرزشی كفری خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ‌

16 / 3 / 2021

بەیانی ئەمڕۆ (16ی ئازار) سەرۆك و دەستەی یانەی وەرزشی كفری سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد و لەبەرامبەر هاوكاری و پاڵپشتیەكانی خەڵاتی رێزلێنانی یانەكەیان بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.
لەو سەردانەدا، قادر محەمەد سەرۆكی یانەی كفری ئەوەی خستەڕوو، لە ماوەی رابردوودا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هاوكارێكی باشی یانەكەیان بووە و ئەو هاوكاریانەش وایكردووە یانەكەیان ئاستی باش بەدەستبهێنێت.

ووتیشی، لەئێستادا یانەكەیان ئامادەكاریی دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان و پێویستیان بە هاوكاری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەبێت.

لای خۆشیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان هاوكار و پاڵپشتی تەواو دەبین بۆ وەرزشكاران و تیپەكان و یانە وەرزشیەكان، ئەوەش بە ئامانجی گەشەكردنی زیاتر و بەرەوپێشبردنی سێكتەری وەرزش لە ناوچەكەدا.

هاوكات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای ئەوەی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئەوەی خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان وەك هەمیشە هاوكار دەبێت بۆ یانەی وەرزشی كفری.

دوابەدوای دیدارەكەش لەلایەن سەرۆك و دەستەی كارگێڕی یانەی كفریەوە خەڵاتی رێزلێنانی یانەكە بەخشرایە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure