ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
لەلایەن لیژنەیەکەوە پشکنینی (DNA) بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ‌

7 / 3 / 2024


ئەمڕۆ (٤ی ئازار) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، پێشوازیکرد لە لیژنەی تایبەت بە وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی (DNA).
لەو دیدارەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، تیشکی خستەسەر تاوانی ئەنفال و جینۆسایدیکردنی هاوڵاتیانی گەرمیان بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی، هاوکات باسی لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق کرد بۆ دۆزینەوە و هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان. راشیگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە گرنگیەوە لە هاتنی ئەم لیژنەیە دەڕوانین بۆ گەرمیان و هەماهەنگ و هاوکاریان دەبین بەمەبەستی ئەنجامدانی کارەکانیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە.
هاوکات، نوێنەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەر بە دامەزراوەی شەهیدانی عێراق و نوێنەری پزیشکی دادوەری حکومەتی عێراق، باسیان لە ووردەکاری کارەکانیان کرد و ئەوەیان خستەڕوو، تیمەکەیان خۆی دەبینێتەوە لە پسپۆرییە جیاوازەکان و ماوەی دوو رۆژە لە ناحیەی رزگاری کاردەکەن و سامپڵی خوێن و بەڵگەنامەی پێویست لە واریس و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان وەردەگرن، لەچەند رۆژانی داهاتووشدا کارەکانیان بەردەوام دەبێت بە ئامانجی دۆزینەوەی روفاتی کەسوکاریان.
‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure