جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره ته‌قێنرایه‌وه
27 / 1 / 2013
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
له‌به‌رده‌م ماڵی ئیمام‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی جه‌له‌ولا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرایه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه چوار كه‌س بوونه قوربانی، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مامۆستا ئاینییه پشتگیریی له خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی عیراق دهكردو پێده‌چێت ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا، په‌یوه‌ندی به‌و بۆچوونانه‌یه‌وه هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، بۆ (خه‌ندان) رایگه‌یاند :"ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 27ی كانوونی دووه‌م) ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م ماڵی ئیمام‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی جه‌له‌ولا له گه‌ڕه‌كی وه‌حده ته‌قێنرایه‌وه".
به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه، چوار هاوڵاتی برینداربوون، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌و به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی جه‌له‌ولا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
سه‌رچاوه‌كه، وتیشی :"گه‌ڕه‌كه‌كه زۆربه‌یان عه‌ره‌ب نشیننو به پێی زانیارییه‌كانیش هه‌ر چوار برینداره‌كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه مامۆستا ئاینییه‌كه به (أبو الحق) ناسراوه‌و به‌م دواییانه له وتاره‌كانی نوێژی هه‌ینیدا دژ به حكومه‌تی مالیكی وتاری داوه.
سه‌رچاوه‌كه، وتیشی :" مامۆستاكه یه‌كێك بووه له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولاو به‌رده‌وامیش پشتگیریی له خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان ده‌كرد، بۆیه گومان ده‌كرێت ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا، په‌یوه‌ندی به‌و بۆچوونانه‌یه‌وه بێت".
4810 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|