گه‌رمیان: سه‌بینێ مووچه‌ی دوو مانگ ده‌درێت به كه‌مئه‌ندامان
31 / 3 / 2014
سه‌بینێ مووچه‌ی مانگه‌كانی (1_2)ی كه‌مئه‌ندامان له جۆری نه‌خۆشی (شه‌له‌ل) به‌شی یه‌كه‌م له سنوری گه‌رمیان دابه‌شده‌كرێت، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانش رایده‌گه‌ینێت،له‌م مانگه‌دا وه‌رگرتنی مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌رێگه‌ی سیسته‌می بانكیه‌وه‌یه ده‌بێت.
حه‌مید محه‌مه‌د به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی رایگه‌یاند: سه‌بێنێ 1/4/2014 مووچی مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوبات به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانی له جۆری نه‌خۆشی (شه‌له‌ل) به‌شی یه‌كه‌م دابه‌شده‌كرێـت.
ئاماژه‌یشی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا وه‌رگرتنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌سنوری گه‌رمیان له‌رێگه‌ی سیسته‌می بانكیه‌وه ده‌بێت، مووچه‌كانیشیان له بانكی شێروانه نزیك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاگر كوژینه‌وه‌ی گه‌رمیان وه‌رده‌گرن .
ووتیشی"له چه‌ند رۆژی داهاتوویشدا مووچه‌ی به‌شه‌كانی تری سه‌ر به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌مان كه خۆی له مووچه‌ی جۆره‌كانی تری كه‌مئه‌ندامی و چاودێری خێزانی ده‌بینێته‌وه دابه‌شده‌كرێت ".
276 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|