كه‌لار: له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌مام نێژرا
1 / 4 / 2014
ئه‌مڕۆ (1ی نیسان) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سنوره‌كه و ژماریه‌ك له كاندیده‌كانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی گیانی ته‌بایی له نێوان لایه‌نه‌كاندا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی گه‌رمیانه‌وه له مه‌راسیمێكدا ژماره‌یه‌ك نه‌مام له دارستانی ده‌ستكردی به‌رده‌سور نێژرا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ژار غازی به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (1ی نیسان) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌م مه‌راسیمه‌ی به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و چه‌سپاندنی گیانی ته‌بایی له نێوان كاندیده‌كان ئه‌نجامداوه.
ووتیشی: له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌بێ جیاوازی كاندیدی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن و ئومێد ده‌كه‌ین به درێژایی رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به بێ كێشه و ناكۆكی لایه‌نه‌كان كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌رباره‌ی دارستانه ده‌ستكرده‌كه، هه‌ژار غازی ووتیشی: دارستانی ده‌ستكردنی به‌رده‌سوور خۆی له 300 دۆنم زه‌وی ده‌بینێته‌وه كه تا ئێستا نزیكه‌ی 230 دۆنمی سه‌وز كراوه و له داهاتووشدا هه‌مووی ته‌واو ده‌بێت و ده‌كرێت به شوێنێكی گه‌شتیاری.
240 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|