وه‌فدێكی پارێزگای كرماشان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
7 / 4 / 2014
ئه‌مڕۆ (7ی نیسان) به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه و گرفتێكی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، شاندێكی پارێزگای كرماشانی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیار و جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ه كۆبویه‌وه.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یاندا، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان پێشوازی له وه‌فده‌كه كرا، كه پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌منیه‌تی كرماشان كه نوێنه‌ری پارێزگاری كرماشان بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له راوێژكاری بازرگانی پارێزگار و جێگری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌سلێمانی و به‌رپرسی ژووری هاوكاری بازرگانی كرماشان.
دواتر وه‌فده‌كه گه‌یشتنه دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی سنوره‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د. شه‌هریار حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌منیه‌تی كرماشان و نوێنه‌ری پارێزگاری كرماشان وه‌كو سه‌رۆكی وه‌فده‌كه سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه له كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ و، چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخاندا هه‌بێت، له‌وباره‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان له چوارچێوه‌ی گرنگیدان به په‌یوه‌ندی بازرگانی ئاماده‌یی ته‌واویان كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ و زیاتر په‌رپێدانی مه‌رزی په‌روێزخان. لای خۆیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كرماشان به تایبه‌تی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئیداره‌ی گه‌رمیان پێی باشه مه‌رزی تیله‌كۆ بكرێته‌وه و به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستیش له‌و روه‌وه، به‌مزوانه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه ده‌خاته گه‌ڕ.
دواتر وه‌فده‌كه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه و گرفتێكی وه‌كو، قه‌ڵه‌باڵخی و گرفته‌كانی بارهه‌ڵگره‌كانی په‌روێزخان، پرۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن له نیوان هه‌ردوولا ئیمزا كرا و بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
218 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|