ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
لەسەر بودجەی ناوچە دابڕاوەكان حەوت پرۆژە بۆ خانەقین جێبەجێدەكرێت ‌

8 / 4 / 2014

 بەیانی ئەمڕۆ (8ی نیسان) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی قایمقامیەتی قەزای خانەقینی كرد و لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ قایمقامی خانەقین ئاشكرایكرد، لەسەر بودجەی ناوچەی دابڕاوەكان حەوت پرۆژە بە بڕی حەوت ملیار دینار لە قەزاكە جێبەجێدەكرێت.

 لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، محەمەد مەلا حەسەن قایمقامی قەزای خانەقین ئەوەی خستەڕوو، كە ماوەی چەند ساڵێكە پارێزگای دیالە هیچ پرۆژەیەكی لە خانەقین ئەنجام نەداوە و بەڵام لەماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین پرۆژەی لە قەزاكە بە ئەنجام گەیاندووە كە ئیدارەی گەرمیانیش لەو روەوە هاوكار بووە ئەوەش جێگەی سوپاسە.

ووتیشی: بەم حەوت پرۆژەیە بەشێك لە كێشەكانی قەزای خانەقین چارەسەر دەبن و خزمەتێكی باش بە دانیشتوانی قەزاكە دەكرێت.

 دواتر یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە بارەی پرۆژەكان ئەوەی روونكردەوە، كە بودجەكەی نزیكەی حەوت ملیار دیناره و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەسەر بودجەی ناوچە دابڕاوەكان جێبەجێ دەكرێت و راستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە سەرپەرشتیان دەكرێت.

 راشیگەیاند: پرۆژەكان خۆی لە بوارەكانی (قیرتاو، رێگاسازی، ئاو و ئاوەڕۆ، باخچە و پارك، نافورە، وەرزش، پەروەردە) دەبینێتەوە و بەمزوانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure