تا مانگی داهاتوو رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری كه‌لار ده‌گاته 5%
13 / 4 / 2014
به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی شاری كه‌لار، له‌لایه‌ن شاره‌وانی كه‌لاره‌وه له‌سه‌ر رووبه‌ری 100 دۆنم زه‌وی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی سه‌وزكردن جێبه‌جێده‌كرێت و رێژه‌ی سه‌وزایی شاره‌كه ده‌گاته 5% .
ئارام نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی نه‌مامگه‌ی شاره‌وانی كه‌لار به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و جوانكردنی سیمای شاری كه‌لار، له‌لایه‌ن شاره‌وانی كه‌لاره‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، نزیكه‌ی سه‌د دۆنم له گه‌ره‌ك و شه‌قامه‌كانی كه‌لار سه‌وز ده‌كرێت.
رونیشكرده‌ه‌وه، پرۆژه‌كان خۆی له سه‌وزكردنی كه‌ناری شه‌قام و چه‌ند باخچه‌یه‌كی گه‌ره‌كانی به‌رده‌سور و بنگرد و شۆرش و سه‌ركه‌وتن و كه‌لاری كۆن ده‌گرێته‌وه و به‌ته‌واو بوونی پرۆژه‌كه‌ش رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری كه‌لار له 3.5% به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 5%.
ووتیشی"هه‌ر له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی شاره‌وانی كه‌لار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی شاره‌كه، به گوژمه‌ی زیاتر له ملیارێك دینار شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی، گه‌ره‌كی ئه‌نفاله‌كان، به‌رده‌سور، گرده‌گۆزینه‌وه، سه‌وز ده‌كرێت و هاوكات نافوره‌شیان تێدا داده‌نرێت".
به‌پێی ستانداردی جیهانی پێویسته رێژه‌ی سه‌وزایی له‌شاره‌كاندا له‌سه‌رووی 15% بێت.
460 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|