لیژنەی باڵای رەخساندنی هەلی کار لە ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد

بەروار: 03/07/2025

لیژنەی تایبەت بە هەلی کار سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد

لیژنەی باڵای رەخساندنی هەلی کار لە ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و پاش ئەوەی لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لە لیژنەکە کرا لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی رێکارەکانی رەخساندنی هەلی کار کرا.

لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەندروستی و بەڕێوەبەرەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و کار و راهێنانی پیشەیی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی نشینگەی گەرمیان و بەرپرسی بەشی ئاسایشی ئابوری ئامادەبوون، تیشکخرایەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەلی کار و کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی لە شوێنکارەکاندا.
لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران.