قایمقامیەتی کفری

كفری یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ كۆنه‌كانی كوردستان و عێراق، مێژووی دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش زاین، ئه‌گه‌رچی له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب كردن و دابڕانی قه‌زا كوردنشینه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ركوك خراوه‌ته‌ سه‌ر پارێزگای دیاله‌، به‌ڵام له‌ ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ قه‌زاكانی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان و سنوری ئیداره‌ی قه‌زاكه‌ش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ناحییه‌كانی (كۆكس، سه‌رقه‌ڵا، نه‌وجول، ئاوه‌سپی) ده‌گرێته‌وه‌.






 ناحیه‌ی كۆكس (كوڵه‌جۆ)


رووبه‌ری ناحیه ‌(كم دووجا) : 212،5
هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه‌: 34،47054  باكور 45،17027 رۆژئاوا
جوگرافیاو تۆبۆگرافیا: ئاووهه‌وای گه‌رمه‌، له‌گه‌ڵ ناحییه‌كانی جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا و قه‌زای كه‌لار هاوسنوره‌و، له‌باكوره‌وه‌ شاخی زه‌رده‌. ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌شتاییه‌و ئه‌كه‌ویته‌ باشوری شاری سلیمانییه‌وه‌ 
ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 36 
ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 29                
ژماره‌ی گونده‌ چۆڵكراوه‌كان: 7 
ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 5393 كه‌س        
ژماره‌ی خێزان: 1013   
رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 92764 دۆنم 
 رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 41408 دۆنم






 ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا


رووبه‌ری ناحیه‌(كم دووجا): 560،06
دووری ناوه‌ندی ناحییه‌ له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : 18
هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه‌(احداپیات): 34،73726 باكور   45،07253 رۆژئاوا
جوگرافیاو تۆبۆگرافیا: كه‌شوهه‌وای مامناوه‌ندییه‌و له‌رووی تۆبۆگرافیاشه‌وه‌ خاكه‌كه‌ی گردایی و گرده‌لۆكه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ باشوری خۆرئاوای شاری سلیمانی و چه‌می (هه‌واس ئه‌لی)به‌سنوری ناحییه‌كه‌دا تێده‌په‌رێت.
ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 31 
ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 29               
 ژماره‌ی گونده‌ چۆڵكراوه‌كان: 2 
ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 4969 كه‌س       
 ژماره‌ی خێزان:   1020
رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 96906 دۆنم 
 رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 126385 دۆنم










 ناحیه‌ی نه‌وجول (زینانه‌ی سه‌روو)
 رووبه‌ری ناحیه‌(كم دووجا): 641،05
دووری ناوه‌ندی ناحییه‌ له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : 34
هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه‌(احداپیات): 34،8199،7 باكور   44،84966  رۆژئاوا جوگرافیاو تۆبۆگرافیا: له‌باكوره‌وه‌ قه‌زای داقوق و ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م-ه‌و له‌رۆژهه‌لاته‌وه‌ قه‌زای دوزخورماتوو ناحیه‌ی سلیمان به‌گ-ه‌، له‌باشوریشه‌وه‌ قه‌زای كفری و ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵایه‌. سروشتی ناوچه‌كه‌ش له‌ده‌شتایی و دۆڵ و به‌رزایی پێكدێت و ناوچه‌كه‌ بۆ كشتوكال و ئاژه‌ڵداری گونجاوه‌.
ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 45 
ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 37               
 ژماره‌ی گونده‌ چۆڵكراوه‌كان:8 
ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 2800 كه‌س         
ژماره‌ی خێزان:   335
رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 217181 دۆنم 
 رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 251788 دۆنم


ناحیه‌ی ئاوه‌سپی(خان رۆسته‌م)
رووبه‌ری ناحیه‌(كم دووجا): 695،3
دووری ناوه‌ندی ناحییه‌ له‌ناوه‌ندی قه‌زا(كم) : 55
هێڵی پانی و درێژی ناوه‌ندی ناحییه‌(احداپیات): 35،2356 باكور   45،10117 رۆژئاوا
جوگرافیاو تۆبۆگرافیا: ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كفری و خوارووی ناحیه‌ی سه‌نگاو، ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌شتاییه‌ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ‌ ته‌پۆڵكه‌ و به‌رزایی كه‌م، به‌گشتی ناوچه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ كشتوكالی دێمی.
ژماره‌ی گشتی گونده‌كانی: 35 
ژماره‌ی گونده‌ئاوه‌دانه‌كان: 24               
 ژماره‌ی گونده‌ چۆڵكراوه‌كان:11 
ژماره‌ی گشتی دانیشتوان: 698 كه‌س        
 ژماره‌ی خێزان:   155
رووبه‌ری زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ: 2010 دۆنم 
 رووبه‌ری زه‌وی نه‌شیاو بۆ كشتوكاڵ: 7000 دۆنم