بەروار: 06/07/2025
له‌میانی كۆبوونه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناحیه‌ی كۆكس، جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بڕیاری دروستكردنی قه‌زایه‌كی نوێ و گواستنه‌وه‌ی ناحیه‌ی كۆكس بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌زایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سنوری ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقه و نابێت له رووی ئیدارییه‌وه گۆڕانكاری تێدا بكرێت. ووتیشی، ناحیه‌ی كۆكس پێش راپه‌ڕین له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه روخێنراوه، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه‌ته كایه و ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكاره پێویسته‌كانی گرتوه‌ته‌به‌ر به ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات. هاوكات، نوێنه‌ری دانیشتوانی ناحیه‌ی كۆكس ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌پێناو مانه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌یان وه‌ك ناحیه‌یه‌كی كوردستانی، قوربانی گه‌وره‌یان داوه و ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن ناحیه‌كه له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان دابڕێنرێت.