سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان دووکانە سوتاوەکانى ناحیەى رزگارى بەسەرکردەوە

بەروار: 10/07/2025

ئەمڕۆ (١٠ى تەمموزى ٢٠٢٥) دواى ئەوەى ژمارەیەک دووکانى کاسبکارانى بازاڕى ناحیەى رزگارى سوتا، سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەردانى شوێنەکەى کرد.

لەو سەردانەدا، کە هەریەکە لە قایمقامى قەزاى کەلار و بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى و بەڕێوەبەرى پۆلیسى گەرمیان یاوەرى بوون، لە نزیکەوە دوکانە سوتاوەکانى ناحیەى رزگارى بەسەرکردەوە و وێڕاى دوپاتکردنەوەى هاوخەمى بۆ کاسبکارە زیان لێکەوتووەکان، جەختىکردەوە، بەڕێوبەرایەتى ناحیەى رزگارى راسپاردووە دەستبەجێ لیژنەیەک لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى ئاگرەکە و کۆکردنەوەى کۆى زیانەکان.

ووتیشى، پەیوەندیم کردوە بە نوسینگەى بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ قەرەبووکردنەوەى کاسبکارە زیانلێکەووەکان، بۆ ئەو مەبەستەش کۆى زیانەکانیان ئاڕاستە دەکەین بۆ ئەوەى قەرەبوو بکرێنەوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ناو بازاڕى رزگارى زیاتر لە ١٠ شوێنکارى کاسبکاران ئاگرى گرت و دواتر لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و رێگرى کرا لە تەشەنەکردنى زیاترى ئاگرەکە.