بەروار: 14/07/2025
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (٢٠٢٥/٧/١٤)کاتژمێر (٤:٣٠) مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەش (نقیب هاوڕێ جلیل قادر) لەسنوری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکران دەرچونێکیان ئەنجامداوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و لەئەنجامدا کارمەندێکمان بە ناوی (باقی ابوبکر) بریندار بووە، دواتر چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان کە لەجۆری نیسان پاتڕۆڵە بەجێهێشتوەو هەڵهاتوون، لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان