بەروار: 10/07/2025
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥) ژمارەیەک دوکانی ناحیەی رزگاری سوتا و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان شوێنی روداوەکەی بەسەرکردەوە، لەسەر داوای ئیدارەی گەرمیان لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال قەرەبووی کاسبکارە زیانلێکەوتوەکان دەکرێتەوە. پەیوەست بەو بابەتە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی جەزا محمد نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کۆوبەوە. لە کۆونەوەکەدا،نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەسەر ئەرکی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال قەرەبووی زیانلێکەوتوانی دوکانە سوتاوەکانی ناحیەی رزگاری دەکرێتەوە. هاوکات بڕیاردرا، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دامودەزگاکانی ناحیەی رزگاری پێکبهێنرێت بەمەبەستی خەمڵاندنی زیانەکان و دواتر قەرەبووی مادی کاسبکارەکان دەکرێتەوە.