سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه
2 / 9 / 2014
ئه‌مڕۆ (12ی ئاب) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای دابینكردنی خێمه و پێداویستی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له نزیكه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه و له كۆبونه‌وه‌شیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوره هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له سنوری ناحیه‌ی (جه‌له‌ولا_ ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی) به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی گه‌یانده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و رایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی تر له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا زۆر به نه‌به‌ردی و خۆڕاگرانه به‌رگریان له نیشتمان كردووه و هه‌وڵه‌كانیان جێگه‌ی شانازی و ده‌ستخۆشین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌كو هه‌میشه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی ته‌واوی هاوكاری پێویستی یه بۆیان و راشيگه‌ياند: تیرۆرستان وێرای شه‌ركردن سیاسه‌تی شه‌ری ده‌روونیش ده‌كه‌ن له گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌م كاره‌یان ناتوانن زه‌ره‌یه‌ك له وره‌ى پۆَڵایينی هێزی پێشمه‌رگه كه‌م ناكاته‌وه.
ووتیشی "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشبه‌ختییه به‌درێژایی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی به‌رز و گیان فیداییانه له به‌رگری دان و نیشتمان له ده‌ستی ره‌شی تیرۆریستان ده‌پارێزن، جگه له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشیه ئێستا فیداكارانی به‌شه‌كانی تری كوردستان هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌موو یه‌ك ده‌نگن بۆ پاراستنی وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی كوردستان".
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌ڵاح كوێخا پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و هاوڵاتیانی خۆبه‌خشی به‌سه‌رده‌وه كه چه‌ند رۆژێكه شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ردان، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌شدا زۆر سوپاسی كردن و ئه‌و كاره‌شیانی به ئه‌ركێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ناو برد.
دواتر هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كۆبویه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ماندووبونیان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و ئاماده‌یی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی ووت "كه دوێنی ئیداره‌ی گه‌رمیان خواردنی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابینكردووه و ئه‌مڕۆش 50 خێمه‌ی دابینكردووه و له هاوكاریكردن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ردا، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان_یان كرد و رایانگه‌یاند، له سه‌ره‌تای بارودۆخه‌كه و هاتنه ئارای جه‌نگه‌كه‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشت و هاوكاری پێشمه‌رگه بووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
4123 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|