پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد
15 / 6 / 2025
ئەمڕۆ (12ی حوزەیرانى 2025) بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد. لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەکە لە جێگرى سەرپەرشتیار بۆ کاروبارى کارگێڕى و بەڕێوەبەری گشتى کشتوکاڵى گەرمیان ئامادەىی بوون، بەپێی رێکارەکان دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان. دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەمڕۆوە پرۆسەى وەرگرتنى گەنم لە سایلۆى گەرمیان دەستیپێکرد، کە بەپێى پلانى پەسەندکراو ٣٩ هەزار و ٥٠٠ تۆن گەنم لە سایلۆى گەرمیان وەردەگیرێت، ئەمساڵ بەشێوەیەکى باشتر پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت لەبەر ئەوەى سایلۆ کەوتوەتەکار و فەرمانبەرى پێویستى بۆ دانراوە و بەپێى سیستمێکى پێشکەوتوو کارەکان بەڕێوەدەچێت کە کارئاسانى بۆ جوتیارانیش دەکات.
|
|
|