سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لەپێشانگایەکی شێوەکاری
16 / 6 / 2025
ئەمڕۆ (١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و خانمی یەکەمی عێراق و وەزیری رۆشنبیری و لاوان و جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندان و شێوەکاران، پێنجەمین پێشانگای شێوەكاری خاتوو (گوڵاڵە حمید) لە ژێر ناوی (پێشمەرگەی کامێرا لە شان)تایبەت بە ژیانی خاتوو (هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) لە شاری سلێمانی کرایەوە.
|
|
|