43% ی قۆناغی یه‌كه‌می رێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو بووه
8 / 9 / 2014
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگا و بانی گه‌رمیان قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی به دووسایدكردنی رێگای (كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان) به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌وه یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: پرۆژه‌ی دوو سایدكردنی رێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان له ماوه‌ی رابردوودا به باشی كاری تێدا كراوه و سه‌ره‌ڕای سه‌ختی رێگاكه‌ی كاره‌كانی تاڕاده‌یه‌كی باش له كاتی خۆیدا ئه‌نجامدراوه.
ووتیشی: پرۆژه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه له 24 كم قیرتاوكردن و ژماره‌یه‌ك پرد و ئاوباره‌ی تێده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری بڕینی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا 45% كاتی پرۆژه‌كه تێپه‌ڕیوه به‌ڵام 43%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌شێكی زۆر له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستاوه.
جێگری سه‌رپره‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی رابردودا ئیداره‌ی گه‌رمیان به به‌رده‌وامی چاودێری پرۆژه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی ئه‌ندازیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌كه جێگیركردووه.
405 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|