ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
كونسوڵی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه‌ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان راگه‌یه‌ندراوێك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ كفری
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد ‌
11 / 11 / 2014


له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ و بنه‌بڕكردنی توندوتیژی دژ به‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌و خێزان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ گه‌رمیان پێش واده‌ی خۆی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستپێكرد و یه‌كه‌م چالاكی خۆی له‌ هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامدا.

ساڵانه‌ و له‌ به‌رواری 25/11  هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند و تیژی خێزانی له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ شاره‌كانی كوردستانیشدا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌م ساڵیش له‌ گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان پێش واده‌ی خۆی  به‌ زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ده‌ستپێكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ده‌ڵێت" ئه‌مساڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و نه‌بوونی بودجه‌وه‌ چالاكییه‌كانیان سنوردار ده‌بێت".

له‌وباریه‌وه‌ موقه‌ده‌م له‌میعه‌ محه‌ممه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ گه‌رمیان به‌ (سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و له‌ به‌رواری 9/11/2014، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان یه‌كه‌م چالاكی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی" ده‌ست پێكرد كه‌ ساڵانه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت .

ووتیشی " هۆكاری ده‌سپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ پێش واده‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌،  چونكه‌ گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی فراوانه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین سود بگه‌یه‌نن".

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی چالاكیه‌كانیان مقدم له‌میعه‌ راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌لوه‌نی بنه‌ره‌تی له‌ شاری كه‌لار له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوتابیان كۆبووينه‌وه‌،  له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به‌توندوتیژی خێزانی و هۆكار و چاره‌سه‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌و نموونه‌ زیندووانه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ بوونه‌ته‌ كێشه‌ بۆ خێزانه‌كان له‌ گه‌ڵ مادده‌ یاساییه‌كان و له‌ ناویانیشدا یاسای خراپ به‌ كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی بۆ ئاماده‌بووان روونكرایه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ هه‌ڵمه‌تی ساڵانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كردووه‌ و چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێناوه‌ و چالاكییه‌كان له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان له‌ كه‌لار  نوسینگه‌كانیان له‌ قه‌زای كفری و خانه‌قین و ناحیه‌ی رزگاری ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا به‌ قه‌یرانی دارایدا تێده‌په‌رێت، چالاكیه‌كانیان سنوردار ئه‌بێت، ته‌نها له‌ قوتابخانه‌كاندا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌  ئه‌نجامده‌ده‌ن. 

ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ و ئه‌و چالاكیانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵمته‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت مه‌قدم له‌میعه‌ ئه‌وه‌ی به‌ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی ووت، له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ شێوازی ئیشوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و نوسینگه‌كان و هۆبه‌كانی توندوتیژی له‌ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌كان بۆ قوتابیان و كه‌سوكاریان ده‌خرێنه‌ روو،  له‌ گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ماده‌ یاسایی و رێنمایه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ توندوتیژی و جۆره‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ چۆنێتی چاره‌سه‌ر و گرتنه‌به‌ری رێگای گونجاو بۆ رزگاربوون له‌ كێشه‌كان و وانه‌ی وشیاری له‌وباره‌یه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان له‌ گه‌رمیان ئاشكراشی كرد ، بۆ بنه‌بڕكردنی توندوتیژی دژ به‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌ له‌ سنوره‌كه‌،  وه‌زاره‌تی ناوخۆ بریاریداوه‌ چه‌ند هۆبه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریاره‌ دوو هۆبه‌ له‌ گه‌رمیان بكرێنه‌وه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌ت به‌ ئاواره‌كانی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن له‌ رووی كێشه‌و گرفته‌كانیانه‌وه‌.

ساڵانه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی توند و تیژی خێزانی  له‌ كوردستان به‌ هاوكاری حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تی "هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی" كه‌ بۆنه‌یه‌كی جیهانیه‌ و له‌  به‌رواری 25/11 له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌نجامده‌دات و تێدا ژماره‌یه‌كی چالاكی جۆرا و جۆر سازده‌كرێن كه‌ ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژیانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان و ژنان.

‌ 1577 جار خوێندراوه‌ته‌وه
كۆمێنتت بنوسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌

*ناو:
 
*ئیمه‌یل:
 
*كۆمێنت:
 


ڕاپۆرت
له‌ گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كات ‌
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌كانی جه‌نگی له‌ سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه ‌
چالاكیه‌كانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان
كێشه‌ و گرفته‌كانی خانه‌قین تاوتوێكرا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبویه‌وه‌


نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
گه‌رمیان: رێگه‌ی‌ دانانی ئارایشتگا به‌ ئافرتانی فارس نادرێت ‌
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خانه‌قین له‌خوێندن دابڕاون‌
جه‌له‌ولا: ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م ماڵی‌ وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ته‌قێنرایه‌وه‌‌
زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات‌
له‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌"‌
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure