ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە مەلا کەریم پەرلەمانتاری عێراق سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە د.میران محمەد رێکخراوەکانی بواری ژنان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
قوباد تاڵەبانی سەردانی گەرمیان دەکات ‌

28 / 2 / 2017

ئەمڕۆ (۲۸ی شوبات) قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە یاوەری ژمارەیەک وەزیر و راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی گەرمیانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنورەکە کۆبویەوە و ژمارەیەک پرۆژەی بەسەرکردەوە و بەردی بناغەی پرۆژەیەکی دانا و پرۆژەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری کردەوە و بڕیاریدا لەسەر جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی تریش.
لە سەرەتای سەردانەکەیدا کە هەریەکە لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن شاندی یاوەری بوون، بە یاوەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە بۆنەی یادی ٤۷ ساڵەی بە قەزابوونی کەلار، سەردانی قایمقامیەتی قەزاکەی کردو لە دیداریدا لەگەڵ قایمقامی قەزاکە پیرۆزبایی بە قەزابوونی کەلاری ئاراستەی خەڵکی شارەکە کرد هاوکات باس لە گەشەکردن و بوژاندنەوە و ئاوەدانبونەوەی شاری کەلار کرا.
دواتر سەردانی بانکی کەلاری کرد و لە نزیکەوە ستافی بایۆمەتری موچەی بینی و وێڕای ئەوە پشتیوانی تەواوی کردن بۆ سەرکەوتن لە کارەکانیان دەستخۆشی لیکردن لە بەرامبەر کارەکانیان بەشێوەیەکی باش.
دوابەدوای ئەوەش قوباد تەڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندەکەی لە وەزیران و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداری مەراسیمی سەرەکی یادی ٤۷ ساڵەی بە قەزابوونی کەلاری کرد لە هۆڵی وەرزش و لاوان، کە تیایدا بە چەند چالاکییەکی هونەری گوزارشت لە رۆژی بە قەزابوونی کەلار کرا.

دوابەدوای ئەوەش جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەری سەردانی دیوانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگرەکانی و قایمقامی قەزای کەلار و قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان کۆبویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرۆژە و پێشنیار خرانە بەردەست جێگری سەرۆکی حکومەت.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، باسی لە گرنگی سەردانەکەی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیرەکان کرد بۆ گەرمیان و تیشکی خستەسەر ئەو پرۆژانەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە گەرمیان جێبەجێکراون.
سەڵاح کوێخا راشیگەیاند: لە کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی هەرێم توانراوە خزمەتێکی باش بە گەرمیان بکرێت و دەیان پرۆژەی گرنگ لە سنورەکە جێبەجێبکرێت لە سێکتەرە جیاوازەکان بەجۆرێک تا کۆتایی ساڵی ۲٠۱۳ بە بودجەی زیاتر لە ۹٠٠ ملیار دینار پرۆژە لە سنورەکە جێبەجێ کراوە.
هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە کاریگەری قەیرانی دارایی کرد لەسەر کارو پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم لە سنورەکە و ئەوەی خستەڕوو، سەرەڕای قەیرانی دارایی پاشەکەوتکردن و دواکەوتنی موچە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوام پەکی نەکەوتووە و فەرمانگەکان خزمەتی هاوڵاتیانیان کردووە.
دواتر، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە چەند پرۆژەیەکی گرنگ کرد کە لە سنورەکە بەهۆی قەیرانی دارایی پەکیان کەوتووە و داوایکرد جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کار لەسەر جێبەجێکردنیان بکات، هاوکات ژمارەیەک پرۆژەی پێشنیارکراوای فەرمانگەکانی خستە بەردەست بە ئامانجی جێبەجێکردنیان.
لە بەرامبەردا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: جێگەی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم بەڕێوەبەر و تەواوی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بکەین کە توانیویانە بەسەر سەرجەم کێشەو گرفتەکاندا زاڵ ببن و نمونەیەکی جوانی ئیدارەدان پێشکەش بکەن.
ووتیشی: ئەمڕۆ هاتوینەتە گەرمیان تا لەنزیکەوە گوێبیستی کێشەو موعاناتەکانی سنورەکە بین ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنیان هەروەها ئەو پرۆژانەی ئەمڕۆ خراونەتەڕوو ئەگەر لە توانا بێت ئێستا بڕیاری لەسەر دەدەین ئەگەر پێویستی بە دیراسەکردنیش بێت ئەوە پاش دیراسە کردنیان لە ئەنجومەنی وەزیران بەپێی توانا کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکرێت.
هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دووپاتیشیکردەوە، حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ چاکسازی و یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانیش بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی موچەیە و هەروەها لە سیکتەرەکانی تریشدا چاکسازی دەستی پێکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ساڵی ۲٠۱۷ ساڵی چاکسازی دەبێت.
دواتر، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە یاوەری شاندەکەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری کردەوە، دواتر سەردانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی کەلار-رزگاری کرد و دوابەدوای ئەوەش پرۆژەی جادەی پشتێنەیی کەلاری بەسەرکردەوە کە بەهۆی قەیرانەوە کارەکانی وەستابوو، بڕیاریدا بە دابینکردنی بودجە بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەم و سێیەمی پرۆژەکە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لەشاری کەلار، جێگری سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی گەڕەکی فەرمانبەرانی دانا کە بە بودجەی زیاتر لە یەک ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.
دواتر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەیاوەری شاندەکەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پرۆژەی پردی نوێی گردە گۆزینەی بەسەر کردەوە، کە سەرەڕای قەیرانی دارایی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە جێبەجێدەکرێت و لە ئێستاشدا زۆربەی کارەکانی تەواو بوون، دوابەدوای ئەوەش، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی یاریگای نوێی یانەی شێروانەی کرد، کە بەشێک لە کارەکانی تەواو بووە و کارەکانی تری پرۆژەکە بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاوە.
بڕیارە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سبەینێیش لەگەرمیان بمێنیتەوە و چەندین پرۆژە لە سنورەکەربەسەربکاتەوە.


‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure