نوێترین نه‌خشه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاو ده‌بێته‌وه
7 / 3 / 2018
مامۆستایه‌كی زانكۆی گه‌رمیان نه‌خشه‌ی نشینگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته نوێترین نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه.
هێمن نه‌سره‌دین مامۆستا له به‌شی جوگرافیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی گه‌رمیان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له جوگرافیای سروشتی، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان، نه‌خشه‌ی نشینگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی دروستكردووه.
له‌وباره‌وه مامۆستا هێمن نه‌سره‌دین به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی راگه‌یاند، به ئاگاداری و هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به پشت به‌ستن به نه‌خشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئیداره‌كه و وێنه ئاسمانییه‌كان و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم دروستكراوه، توانیومانه نوێترین نه‌خشه‌ی نشینگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دروست بكه‌ین كه تیایدا ئه‌و گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان له نه‌خشه‌كه جێگیر كراون.
نشینگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكدێت له قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و هه‌ردوو ناحیه‌ی مه‌یدان و قۆره‌توو له قه‌زای خانه‌قین.
له‌رووی پێگه‌ی جوگرافییه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌وێته به‌شی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و هه‌ردوو ناحیه‌ی مه‌یدان و قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین پێكهاتووه، له‌باكورییه‌وه پارێزگای سلێمانی و له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه به‌درێژایی سنور له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنوره، هه‌روه‌ها له‌باشور و باشوری ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله و له‌ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌باكوری ڕۆژئاواشه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ركوك هاوسنوره.
بۆ بینینی نه‌خشه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنەى لای خواره‌وه بكه
2404 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|