نرخی دروێنە دیاری کرا
23 / 5 / 2018
ئەمڕۆ(٢٣ی ئایاری ٢٠١٨) بەسەرپەرشتی عەبدوڵا ئەنوەر جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوورەکەو بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان و نوێنەری یەکێتی جوتیاران لەگەرمیان، کۆبوونەوەیەک بۆ دیاریکردنی نرخی دروێنەکردنی گەنم و جۆ بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا، پاش گفتوگۆی تێروتەسەل لەمەڕ پرسەکە و باسکردنی دۆخی کشتوکاڵ و کاریگەرییەکانی کەم بارانی ئەمساڵ بۆ سەر زەوی کشتوکاڵی دواتر دانانی نرخێکی گونجاو بۆ کرێی دەراسە بۆ دورینەوەی بەرھەمەکانی گەنم و جۆ تەوەری سەرەکی کۆبوونەەەکەبوو.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بۆ یەک سەعات کارکردنی دەڕاسە بڕی ٣٠ ھەزار دینار دیاریکرا
588 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|