سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی شیوه‌كاری سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاری كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتیاندا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشی
17 / 9 / 2018
له یادی شانزه‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاردا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری به‌ڕیوه‌به‌ری ڕۆشنبیری گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و كه‌سایه‌تی و گه‌نج و لاوی خویندكاری سنووره‌كه سه‌ردانی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاری كردوو پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كه سوودمه‌ندبووانی سه‌نته‌ره‌كه كاریان تێدا كردبوو له‌ژێر ناونیشانی (لێره‌وه ڕه‌نگاڵه‌كان ده‌فڕن... بۆ ڕه‌نگینكردنی ئاسمان)كرده‌وه سه‌ڵاح كوێخا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن له‌كاره‌كانیانداو كاره‌كانی ڕابردووی سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆ خزمه‌تی گه‌نجانی سنووره‌كه لای خۆشیه‌وه نه‌به‌ز حه‌مید به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه ده‌ست خۆشی له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد له به‌رامبه‌ر پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامیان بۆ سه‌نته‌ره‌كه هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵاتی ڕیزلێنانی سه‌نته‌ره‌كه‌یانی به‌خشییه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مندال پارێزی كوردستان ماوه‌ی 27 ساڵه دامه‌زراوه‌و سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لاریش كه‌سه‌ر به‌و ڕیكخراوه‌یه یادی شانزه‌هه‌مین ساڵێادی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه
1598 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|