کـۆبوونەوەیەک لــەئیــدارەى گــەرمیــان بـــەڕیــوەچوو...
کاتى دەوامى فەرمانگەکانى حکومەت لەگــەرمیان ڕێکدەخرێتەوە
10 / 10 / 2018
چوارشەممە (10ی تشرینی یه‌كه‌می 2018) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی هه‌ردو جیّگری سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ئیدارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سنوره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای ده‌ست خۆشی له‌ئیش و كاره‌كانیاندا مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ِی ڕوونكرده‌وه سوپاسی خۆی پێڕاگه‌یاندن و ڕای سپاردن كه‌به‌ناوی ئه‌وه‌وه ده‌ست خۆشی له‌سه‌رجه‌م كارگوزاروفه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانیان بكه‌ن كه‌سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی توانیویانه سه‌ربه‌رزانه ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن و بێگوێدانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی مووچه مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان ڕایی بكه‌ن هاوكات پرۆسه‌ی ده‌وام و خزمه‌تكردنی له‌كه‌رتی گشتیدا له‌پێناو هاوڵاتییاندا به‌ئه‌ركێكی پیرۆز ناوهێنا پاشان عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی له‌پێناو باشتر به‌رێوه‌چوونی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كاندا ڕوونكرده‌وه و داوای لێ‌كردن به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتی یه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌ت به‌باشی پابه‌ندی ده‌وام و كاری به‌ڕێوه‌بردن بن ڕێكخستنه‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ڕۆژانه له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاری هاووڵاتیاندا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌بوو و كه‌چه‌ند بڕیارێك په‌سه‌ندكرا و پرۆسه‌ی ده‌وامی تێدا رێكخرایه‌وه به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رنج و تێڕوانین و داواكاری خۆیانیان باسكرد و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاتی ده‌وامیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا به‌گرنگ زانی و ئاماده‌یی خۆیانیان ده‌ربڕی بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و خزمه‌تكردنی دانیشتوانی سنووره‌كه. له‌كۆتایدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێی ڕاگه‌یاندن كه ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه چاودێری كاری ڕۆژانه‌ی فه‌رمانگه‌كان و كاتی ده‌وامیان ده‌بێت و ئومێدی خواست كه‌پێكه‌وه بتوانن نموونه‌یه‌كی جوانی به‌ڕێوه‌بردن پێشكه‌ش بكه‌ن.
4846 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|