وەزارەتى ئەوقافى حکومەتى هەریمى کوردستان لەبارەى پشووەکانى یادى کۆچ و لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام(د.خ)
ڕونکردنەوە دەدات
6 / 11 / 2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پشووه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه .
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: پشووه‌كه‌ی سبه‌ی كه له پارێزگایه‌كانی عێراق به بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ ) له‌سه‌ر بێت ڕاگه‌یاندراوه، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه .
نه‌به‌ز ئیسماعیل ڕاشیگه‌یاندووه: 20ی 11ی 2018، رۆژی یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تییه درودی خوای له‌سه‌ربێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له ته‌واوی دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رۆژه ده‌كرێته پشوو.
1252 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|