سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قین ده‌كات
11 / 2 / 2019
دوشه‌ممه 11 ی شوباتی 2019 سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری (ماموستا دارا ئه‌حمه‌د) به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و (عه‌مید محسن مه‌نصور) به‌ڕیوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قیننیان كرد یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌بوو به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه به‌شێك له گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خویندنیان باسكرد و داوایانكرد ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه هاوكاریان بیت له جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده ئامانجی سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی ڕونكرده‌وه و ووتی: نیگه‌رانی ئه‌و كاره چه‌په‌ڵه‌ین كه‌ده‌رحه‌ق به‌خویندنی كوردی كراوه و بینای قوتابخانه‌یه‌كی كوردی سوتێنراوه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش هاتوین تاله‌نزیكه‌وه پرۆسه‌ی خویندن له‌سنوره‌كه ببینین و هه‌رچی پیویست بێت ئه‌نجامی بده‌ین
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له بینای به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی (عه‌مید محه‌مه‌د فائق و عه‌مید ئازاد) به‌ریوه‌به‌رانی پۆلیسی گه‌رمیان و پۆلیسی خانه‌قین كرد ، كه به‌باشی ڕۆڵێان گیراوه له‌پاراستن و دابینكردنی ئه‌منیه‌ت له‌ناوچه‌كه‌و كۆی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیشی به‌هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ناوهینا...
دواتر به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین سه‌ردانی بینای قوتابخانه‌ی (پێشڕه‌و) ی بنه‌ڕه‌تیان كرد له‌لایه‌ن مامۆستا(هند نه‌جم نه‌ریمان) به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌وه وێرای به‌خێرهاتن باسی ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌كرا كه‌ده‌رهه‌ق به‌خویندنی كوردی كراوه له‌قوتابخانه‌كه‌یان و ووتی: خویندنی كوردی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه گرنگه‌و زمانی شیرینی كوردی ناسنامه‌ی شاره‌كه‌مانه هه‌ربۆیه نامانه‌ویت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیبگه‌رێین ناحه‌زانمان بیشێوێنن قوتابخانه‌ی پێشڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن ده‌ستێكی چه‌په‌ڵه‌وه سوتێنرابوو سه‌ڵاح كوێخا ئه‌و كاره‌ی شه‌رمازاركرد و ده‌ست خۆشی له ووره‌و خۆڕاگری مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌كرد و به‌ڵینی چاككردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌ی پێدان ووتیشی هه‌رچیمان پێبكرێت بۆ خزمه‌تی ئه‌م شاره درێغی ناكه‌ین بۆزیاتر ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی شاری خانه‌قین و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی شاری خانه‌قیندا سه‌ڵاح كوێخا سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه‌ی كرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قینه‌وه پیشوازی لێكرا به‌شێك له‌و پێویستی و داخوازییانه‌ی كه‌تایبه‌تن به‌حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵینی هاوكاری و پشتگیری ته‌واوه‌تی پیدان و داوای كرد داواكارییه‌كانیان له‌ریگه‌ی نوسراویكه‌وه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی جددیان بۆبكریت...
637 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|