سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن
17 / 3 / 2019
به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت پلانێكی ستراتیژییان بۆ ساڵی 2025 داناوه و ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی گه‌شتیان بۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن گه‌شتیار زیاد بكه‌ن. نادر ڕۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند: چه‌ندین پلانمان بۆ گه‌شتوگوزار هه‌یه، پلانی ساڵانه بۆ 2019، پلانی ستراتیژی بۆ ساڵی 2025 و پلانمان هه‌یه بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ. وتیشی پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ پێنج ساڵی داهاتوو كه ساڵانه ژماره‌ی گه‌شتیاران بگه‌یه‌نینه 2 ملیۆن گه‌شتیار. ڕۆستی وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه و هه‌روه‌ك به‌پێی به‌رنامه‌كانی ئێمه ده‌بێت ئه‌مساڵ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌مساڵ كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه.
2387 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|