له رۆژی جیهانی كتێبدا ژماره‌یه‌ك نوسه‌ری گه‌رمیان خه‌ڵاتكران
23 / 4 / 2019
ئه‌مڕۆ (23ی نیسان) له رۆژی جیهانی كتێبدا، به ئاماده‌بوونی یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌گشتییه‌كانی گه‌رمیان له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار رێزلێنانی به‌خشییه ژماره‌یه‌ك نوسه‌ری سنوره‌كه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، جیهان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له ژێر دروشمی (به‌ره‌و خوێندنه‌وه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر) ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كتێب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هه‌ستا به به‌خشینی رێزلێنان به ژماره‌یه‌ك نوسه‌ری سنوره‌كه.
ووتیشی، ئامانج له‌م رێزلێنانه له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵ و ماندوبونی ئه‌و نوسه‌رانه‌یه كه جێگه‌ی ده‌ستیان دیار بووه و رۆڵیان هه‌بووه له ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و خزمه‌تكردنی كتێبخانه‌ی كوردی.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان به‌خشرایه نوسه‌ره‌كان.
510 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|