په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه
30 / 4 / 2019
به‌بۆنه‌ی (1ی ئایار) رۆژی جیهانی كرێكاران، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكاران ده‌كات و هیوای سه‌لامه‌تیان بۆ ده‌خوازێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه: په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه
به‌بۆنه‌ی (١ی ئایار) رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه پیرۆزبایی له كرێكارانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و هیوای ئاسوده‌یی و به‌خه‌ته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازین و هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن.
كرێكاران چینێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن، ده‌ستی گه‌وره‌یان هه‌یه له پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی وڵات، به‌هێزی بازویان و ده‌ستی ماندویان خزمه‌تێكی گه‌وره به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌مووان رێز له ماندووبوونی ئه‌م چینه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه بگرین و كار و پیشه و هه‌وڵ و تێكۆشانیان به‌رز بنرخێنین.
هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، كه به جه‌ژنی كرێكاران ناسراوه، وێڕای پیرۆزباییمان له كرێكارانی گه‌رمیان به تایبه‌تی و كوردستان به گشتی، هیوای له‌شساغی و سه‌لامه‌تی ده‌خوازین بۆ كرێكارانی كوردستان و ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی له وڵاته‌كه‌مان كارده‌كه‌ن، سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ش داده‌نوێنین له سه‌ر كاره‌كانیان گیانیان به‌خشیوه‌یان كه‌مئه‌ندام بوون، ئومێدیش ده‌كه‌ین ووڵاته‌كه‌مان له دوای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی، له رووی ئاوه‌دانی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌وه گه‌شه‌ی فراوان بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه كرێكاره‌كانمان هه‌لی كاریان بۆ بره‌خسێت و ژیانێكی شایسته بژین.
دوباره پیرۆز بێت (١ی ئایار) رۆژی جیهانی كرێكاران، سه‌ربه‌رزی بۆ كرێكارانمان.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ٢٠١٩/٤/٣٠
365 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|