پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای (كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان) ده‌ستپێده‌كاته‌وه
12 / 5 / 2019
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، به‌مزوانه پرۆژه‌ی دوسایدكردنی رێگای كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان ده‌سپێده‌كاته‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سایلۆی كه‌لار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه كاركردن له به‌شی دووه‌م و سێیه‌می پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای (كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان) وه‌ستا، خۆشبه‌ختانه به هه‌وڵی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخان ده‌كرێت و به‌مزوانه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی، ئه‌و رێگه‌یه به‌هۆی یه‌كسایدی و خراپییه‌وه كێشه‌ی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستكردووه، به دووسایدكردنی خزمه‌تێكی گه‌وره به هاولاتیانی هه‌رێم به گشتی و گه‌رمیان به تایبه‌تی ده‌كات.
پرۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای (كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان) خۆی له سێ به‌ش ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌شی یه‌كی ته‌واو بووه و به‌شی دووه‌م و سێیه‌می پرۆژه‌كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاركردن تیایدا وه‌ستا و له‌ئێستادا بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی ته‌رخان ده‌كرێت.
741 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|