راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هه‌واڵێكی سایتی شارپرێس، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی ویستویانه پاسه‌وانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار بكه‌ن، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تیان هه‌یه و به‌بێ ره‌زاندی خودی خاوه‌ن دوكانه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ناتوانن پاسه‌وانی دوكانه‌كان بكه‌ن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
رونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر هه‌واڵێكی سایتی شارپرێس
سایتی (شارپرێس) ئه‌مڕٍۆ هه‌واڵێكی به ناونیشانی (كۆمپانیاكان هی دوو به‌رپرسی یه‌كێتین..دوو كۆمپانیای ئه‌منی به زۆر پاره له دوكانداره‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار ده‌سه‌نن) بڵاو كردوه‌ته‌وه تێدا به‌بێ زانیاری ته‌واو و وه‌رگرتنی ڕای ئیداره‌ی گه‌رمیان، كاری دوو كۆمپانیای ئه‌منی په‌یوه‌ست كردووه به ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و به‌رچاوڕونی هه‌مووان پێی باش بوو ئه‌م روونكردنه‌وه بڵاوبكاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداركرا له ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی دوو كۆمپانیای ئه‌منی ویستویه‌تی به‌زۆر پاره‌ی پاسه‌وانی له خاوه‌ن دووكانه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار وه‌ربگرن، هه‌ر ئه‌مڕۆ (30ی ئایاری 2019) به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌ردوو كۆمپانیاكه و نوێنه‌ری خاوه‌ن دوكانه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كۆبووه‌وه، به كۆمپانیاكانی راگه‌یاند به‌بێ رێككه‌وتن و هیچ گرێبه‌ستێك ناتوانن پاسه‌وانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بكه‌ن، هاوكات دڵنیایی به‌نوێنه‌ری دوكانداره‌كان داوه كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتنی خۆیان هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌ك ناتوانێ به‌زۆر پاسه‌وانیان بۆ بكات.
لێره‌وه ئه‌وه‌ش روون ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و دوو كۆمپانیا مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رگرتووه نه‌ك ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ی (شارپرێس)دا هاتووه "كۆمپانیاكان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌یه".
لێره‌وه دووپاتیشیده‌كه‌ینه‌وه كه ئیداره‌ی گه‌رمیان به وردی چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و رێگه‌نادات پیشه‌وه‌ران و خاوه‌ن دوكانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌لار به زۆر پاسه‌وانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
30/5/2019