په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
3 / 6 / 2019
به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه‌ئیدارییه‌كان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی سنوری ئیداره‌كه‌مانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانان و هاووڵاتیان و دانیشتوانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و كوردستان ده‌كه‌ین ، جه‌ژنه پیرۆزه له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و ته‌واوی چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ده‌كه‌ین.
جه‌ژن هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ییه له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا موسوڵمانان پیرۆزبایی و گه‌ردن ئازادی له‌یه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش ئه‌م بۆنه ئاینییه وه‌كو ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی و یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانیان ته‌ماشابكه‌ن و ناكۆكی و جیاوازییه‌كان به‌لاوه‌بنێن و ئه‌و بارگرژییه سیاسیه‌ی كه‌له‌ئێستادا ده‌بینرێت بڕه‌وێته‌وه. ناهه‌مواری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت دۆخی كه‌ركوك و خانه‌قین له‌به‌رچاوبگیرێت و ئه‌م جه‌ژنه ببێته هه‌وێنی خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه به‌ئاراسته‌ی پێشكه‌وتن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان هه‌نگاو بنێیین.
تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌كۆتاكانی نۆی بنه‌ڕه‌تی و ١٢ی ئاماده‌یی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌ژنه‌دا به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌ته‌واوی قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز و كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كه‌ین و ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رزو باڵایان بۆده‌خوازین.
دوباره جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌هه‌موولایه‌ك پیرۆزبێت و كوردستان هه‌ر ئاوه‌دان
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ٣ی حوزه‌یرانی 2019
537 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|