سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووری پارێزگای دیاله‌ی عیراقدایه و گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستانه وبه‌هۆی وه‌رزی پڕ بارانی ئه‌مساڵیشه‌وه ساڵێكی پڕ پیت وپوش وپاوان ده‌گوزه‌رێنێت و بۆ هۆكاری تری شاراوه ونادیاریش لایه‌نه پهیوهندیدارهكانله لێكۆڵینه‌وه وبه‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان ئیداره‌ی گه‌رمیانیش هه‌ر له ده‌ست پێكردنی وه‌رزی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مساڵه‌وه له‌په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانداو ڕۆژانه داتا وزانیاری ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ناوچه‌كانی گه‌رمیان ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا ڕووبه‌ڕوون ، به‌جۆرێك ته‌نیا له‌مانگی ئایار_مه‌ی ساڵی 2019 "250"ئاگر له كێڵگهكشتوكاڵی و ڕووبه‌ره به دانه‌وێڵه چێنراوه‌كانی سنووری گه‌رمیان كه‌وتووه‌ته‌وه ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه به ئاستێك گه‌یشتووه ، كه ته‌نیا له ده ڕۆژی سه‌ره‌تای حوزه‌یران_جون ی 2019 دا "242" ئاگر له سنووره‌كه كه‌وتۆته‌وه و ئاگره‌كان سنووری 74 گوند وشاره‌دێی سنووره‌كه‌ی گرتۆته‌وه ، واته ته‌نیا له ماوه‌ی 40 ڕۆژی ڕابردووی وه‌رزی گركهوتنهوهی ئه‌مساڵدا "492"ئاگر له گه‌رمیان كه‌وتۆته‌وه و به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه‌دا 4000 دۆنمی چێنراو به گه‌نم وجۆ سوتاوه و له‌ناوچووه، كه نیوه‌ی ئه‌م ڕووبه‌ره كشتوكاڵیه سوتاوه له سنووری خانه‌قین ،قۆره‌توو ،مه‌یدان بووه و 1200 دۆنمی له سنووری قه‌زای كفری و 800 دۆنمیشی له سنووری قه‌زای كه‌لار بووه ،له‌پاڵ سوتانی ئه‌و هه‌موو ڕوبه‌ره به دانه‌وێڵه چێنراوهدا ، به‌سه‌دان ته‌ن ئالیكی ئاژه‌ڵ و چه‌ندین باخ وسه‌دان داری زه‌یتون وههنار و داری به‌ردار سووتاون .
ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو زیادیكردووه‌و
له ماوه‌ی 40 رۆژی ساڵی ڕابردووی 2018 دا ته‌نیا "63"ئاگر له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وتۆته‌وه ، كه ئه‌م ڕێژه‌یه له ئه‌مساڵدا بۆ زیاتر له حه‌وت به‌رابه‌ر زیادی كردووه ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هۆكاری تر له پشتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه به‌هێز ده‌كات و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی له به‌رگری
شارستانی وهێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ڕێگری كردن وبه‌دواداچوون له دیارده‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه پێك هێناوه
نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان/گه‌رمیان
9_6_2019