به‌یانی ئه‌مڕۆ13ی حوزه‌یرانی 2019 ژماره‌یه‌ك ده‌رچوی دانه‌مه‌زراو له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان گردبونه‌وه
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان كۆبوه‌وه‌و
یاداشتی گردبونه‌وه‌كه‌ی لێوه‌رگرتن و به‌ڵینی پیدان كه هه‌وڵی جددی بدات به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكه‌یان
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند به‌گرنگی یه‌وه له‌یاداشته‌كه‌یان ده‌ڕوانێت و هه‌رچی پێبكریت بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌وان و دامه‌زراندنیان درێغی نه‌كات ، به‌ڵام هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی گه‌ڕانده‌وه بۆڕاگرتنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه‌و دڵنیاشی كردنه‌وه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دامه‌زراندن ده‌ست پیبكاته‌وه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وان ده‌بیت چونكه ساڵانێكی زۆره ده‌رچون مافی خۆیانه كه‌دابمه‌زرین
سه‌ڵاح كوێخا ووتیشی حكومه‌تی هه‌ریم پێویستی به ووزه‌و توانای ئه‌و ده‌رچوانه‌هه‌یه‌و ئومێدی خواست له‌كابینه‌ی داهاتوودا بڕیاری پێویست له‌باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه ده‌ربكرێت