قوباد تاڵه‌بانی سەردانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
و بنەماڵەی شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەكەی كوڵەجۆ به‌سه‌رده‌كاته‌وه
6 / 9 / 2019
(قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی سنوری گه‌رمیانی كرد ، له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌یاوه‌ری سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مامۆستا موحسین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كیتی بنەماڵەی شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەكەی كوڵەجۆی به‌سه‌ركرده‌وه ، هەریەك لە بنەماڵەی (شەهید حەیدەر) و (شەهید بەرزان) و (شەهید پشتیوان)، كە لە پەلامارە تیرۆریستییەكەی ٣١ی تەمووزی كوڵەجۆ، له‌ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا گیانی خۆیانیان به‌خت كرد. پێشتریش قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی، سەردانی خێزان و بنەماڵەی شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی دەكات و بەڵێن دەدات چی لە توانایدا بێت بۆیان درێغی نەكات، ڕاشیگەیاند شانازییە كە ئەو بنەماڵە تێكۆشەرە بەندەیان وەك كوڕێكی خۆیان قبوڵكرد و گفتیشی دا هەرچی بتوانێت بۆیان درێغی نەكات. هه‌رله‌وسه‌ردانه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و( مه‌حمود سه‌نگاوی )ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و به‌پرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه و (سامان گه‌رمیانی) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كیتی و (عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا )ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ( مامۆستا موحسین) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و( لیوا مه‌ردان چاوشین) به‌رپرسی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په_حه‌مرینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌رمانده‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و قائیمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕیوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كۆبووه‌وه...
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی كرد ، به‌ناوی سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كان و داموده‌زگاكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه سوپاسی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی قوباد تاڵه‌بانیكرد كه‌له بوژانه‌وه‌و خزمه‌تكردنی ناوچه‌ی گه‌رمیان و خستنه‌سه‌رپێ ی پرۆژه‌كانی حكومه‌ت و گرنگیپێدانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه...
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم به‌تایبه‌ت سنووری قه‌زای خانه‌قین _ناحیه‌ی گوڵاڵه‌و كوڵه‌جۆ، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس كرد كه‌توانیویانه به‌باشی ئه‌ركه‌كانی خۆیان ڕاپه‌ڕینن جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێویسته سنووره‌كانی ئه‌وناوچانه زیاتر پته‌وبكریت و وه‌ك هه‌میشه چاوكراوه‌بن بۆئه‌وه‌ی زیان به‌رهاووڵاتیان و دانیشتوانی كوردی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ویت و داواشی لێ‌كردن ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش پێكبهێنن و پلان و به‌رنامه و بڕیاری هاوبه‌شی تێدابده‌ن كه‌سه‌ره‌نجام به‌قازاتجی پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌وێته‌وه... دواتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسه‌وه داواكاری و پێشنیاره‌كانیان خرانه‌روو لای خۆشیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵینی پاڵپشتی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی پیدان و ڕایگه‌یاند بۆئه‌و داواكارییانه‌و هه‌ندێك پرسی دیكه له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه گفتوگۆده‌كات ، باسی له‌وه‌شكرد له‌داهاتوودا كۆی ئه‌و پرسانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند تاوتویده‌كه‌ین.
886 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|