زانكۆی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات
17 / 1 / 2013
به‌شی بایۆلۆژی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی زانست له‌زانكۆی گه‌رمیان، به‌هاوكاریی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی پێوانی ڕێژه‌ی گازه‌كانی (یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنو دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن)، له‌ناو قه‌زای كه‌لار به‌ئامێری تایبه‌ت، پشكنینی بۆ ده‌رهاویشته‌ی ژماره‌یه‌ك لهئۆتۆمبێله جۆراوجۆره‌كان ئه‌نجامدا.
(خالید فایه‌ق) سه‌رۆكی به‌شی بایۆلۆژی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی زانست له‌زانكۆی گه‌رمیان به NNA ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه له‌ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یان، بۆ هه‌ڵسانگاندنی هه‌وای گه‌رمیان بهگشتیو كه‌لار به‌تایبه‌تی، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان، له‌دوو شوێنی جیاوازی قه‌زاكه‌دا، به‌ئامێری تایبه‌ت پكشنینیان بۆ ده‌رهاویشته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌نجامداوه.
ڕوونیشیكرده‌وه، پشكنینه‌كانیان بۆ پێوانی ڕێژه‌ی گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنو دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه، كه له‌ڕێگه‌ی ده‌رهاویشته‌ی ئۆتۆمبێله‌وه تێكه‌ڵ به‌هه‌وا دهبێتو كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه.
سه‌رۆكی به‌شی بایۆلۆژی له‌زانكۆی گه‌رمیان وتیشی:"پرۆژه‌كه‌مان مانگێك دهخایهنێتو تێیدا پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی گهرمیانو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ین، دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی كۆتایی ئاشكراده‌كه‌ین".
5058 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|