سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان : بۆ پێشخستنی تواناكانی لاوان دریغی ناكه‌ین
2 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ(2ی تشرینی یه‌كه‌م) جه‌مال حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لاوانی هه‌ریم به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی گه‌رمیان و وه‌فدێكی هاورییان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی گه‌رمیان و چۆنیتی به‌ره‌و پێشبردنی تواناكانیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا جه‌مال حسێن سوپاسی هه‌وله‌به‌رده‌وامه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد له‌پیناو خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌دا و پاڵپشتییه‌كانی سه‌ڵاح كوێخای به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆكاره‌كانیان ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لاوانی هه‌ریم چه‌ند داواكارییه‌كی گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ، لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا به‌ڵینیدا كه‌هه‌رده‌م پاڵپشتی پرۆژه‌و به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌كانی لاوانی سنووره‌كه‌بیت و ئومێدیشی خواست وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌ریم بتوانن له‌به‌رنامه‌و پلانی داهاتوویاندا پرۆژه‌ی گرنگ و تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ گه‌رمیان و دوپاتیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌رچی پیبكریت بۆخزمه‌تی لاوانی سنووره‌كه دریغی ناكات.
483 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|