ڕونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌لێدوانی وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌ی هێلان سیتی
7 / 10 / 2019
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی پرۆژه‌ی(هیڵان سیتی) له‌كه‌لار له‌سه‌ر دروستكردنی 60 شوقه لێدوانی بۆ كه‌ناڵێكی ڕادیۆیی داوه ، له‌لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (شوقه) ی بۆ دانیشتووانی سنوره‌كه دروستكردووه و له‌به‌رامبه‌ر هیچ جۆره سزایه‌كدا هه‌ڵنه‌ستاوه به دروستكردنی ئه‌و شوقانه... ئێمه له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌واوی ووته‌كانی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ره ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ژماره(225)له‌به‌رواری 28ی 5 ی 2015 ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره پابه‌ندكراوه به جێبه‌جێكردنی كۆنووسی واژۆكراوی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ، له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و كۆنوسه‌دا سه‌باره‌ت به‌كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كه له‌خاڵی یه‌كه‌مدا هاتووه: وه‌به‌رهێنه‌ر به‌پێ ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان ژماره 185 له به‌رواری 13ی7ی2009 پرۆژه‌كه‌ی پێك دێت له872 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ، به‌ڵام به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاوه به‌دروستكردنی 922 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ، به‌م پێیه زیاده‌ڕه‌وی كردۆته سه‌ر زه‌وی شاره‌وانی كه ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی سه‌وزاییه‌و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كه... له‌خاڵی دووه‌می بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆنوسه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه به‌واژۆی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشنیاركراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ر پابه‌ند بكرێت به‌دروستكردنی 60 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون(شوقه) به‌بێبه‌رامبه‌ر به‌سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه له‌شاری كه‌لار ، دواتر ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له‌به‌رواری 28ی 5 ی 2015 بڕیاری ژماره 225 ده‌ركرد ، له‌خاڵی پێنجه‌می بڕیاره‌كه‌دا كۆنووسه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانی په‌سه‌ند كردووه. سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندكردنی كۆنووسه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له‌خاڵی شه‌شه‌مدا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه‌نابێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و به‌ڵینده‌رایه‌تی بدریته كۆمپانیای ڕووناكی تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه به‌ڕێژه‌ی له 100% ته‌واوده‌كات. به‌م جۆره ته‌واوی ووته‌كانی ناوبراو سه‌باره‌ت به دروستكردنی 60 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون خۆبه‌خشانه نیه‌و ده‌ره‌نجامی زیاده‌ره‌وییه‌كانی كۆمپانیاكه‌یه‌تی له‌شاری كه‌لار ، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه به‌بازاڕ گه‌رمكردن و خۆ نمایش كردن و موزایه‌ده لێكده‌ده‌ینه‌وه‌و پێویسته هه‌مووڵایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌كاندا بكه‌ین. ڕاگه‌یاندن و په‌وه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
875 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|