ئه‌مڕۆ(24ی تشرینی دووه‌م) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له (دانا عه‌بدولكه‌ریم) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری ، له‌و دیداره‌دا كه (قائیمقامی قه‌زای كه‌لار) و (به‌ڕێوه‌به‌ری ریگاوبانی گه‌رمیان)یش ئاماده‌یبوون گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به پرۆژه ستراتیژییه‌كانی بواری ریگاوبان به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی جووتسایدكردنی ڕێگای نێوان (كه‌لار - سلێمانی ) و (كه‌لار- كفری)
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕۆڵی به‌ڕێز (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت له‌خستنه‌وه‌گه‌ڕی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ڕاگیرابوون ، هه‌روه‌ك به‌گرنگیه‌وه باسی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌ریمیشی كرد كه سویله‌ی نه‌قدییان بۆ پرۆه ستراتیژییه‌كانی سنووره‌كه دابینكردووه‌و نه‌یانهێشتووه ڕابگیرێت...
لای خۆشیه‌وه (دانا عه‌بدولكه‌ریم) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌ریم جه‌ختیكرده‌وه كه‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ته‌واوی توانایانه‌وه كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه ڕانه‌گیرین به‌ڵكو له‌ئه‌گه‌ری سه‌قامگیربوونی زیاتری دۆخی دارایی هه‌ریمی كوردستان كه‌رتی ڕیگاوبان بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت...
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری كه‌لار وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیكه‌وه به‌شدارییان كرد له (مه‌راسیمی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ئایزۆی نێوده‌وڵه‌تی) كه به‌ریوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی گه‌رمیان له‌بواره‌كانی (سیسته‌می كارگیری و پشكنینی بیناسازیدا به‌ده‌ستیهینابوو