ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی له داواكاری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
18 / 12 / 2019
ئه‌مڕۆ (18ی كانوونی یه‌كه‌م) ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌به‌رده‌م دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داوای دامه‌زراندنیان كرد، دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان چاوی به نوێنه‌ره‌كانیان كه‌وت و پشتیوانی داواكارییه‌كه‌یانی كرد.
نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست رایگه‌یاند، ئه‌وان له ماوه‌ی رابردوودا بۆ به‌هه‌میشه‌یی كردنیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی كردوون و نوسراوی ئاراسته‌ی سه‌رووی خۆی كردووه، ئه‌مڕۆش جارێكی تر جه‌خت له داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و داواده‌كه‌ن دابمه‌زرێن.
ئه‌وشیان خسته‌ڕوو، له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه بڕیاری دامه‌زراندنیان كراوه و حكومه‌تی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان كردووه. دوایشیانكرد، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له پاڵ رێكاره‌كان به هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی كار بۆ دامه‌زراندنیان بكات.
لای خۆیشیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان دامه‌زراندنتان به مافی ره‌وای خۆتان ده‌زانین و پاڵپشت و پشتیوانی ته‌واوتان ده‌بین، له‌ماوه‌ی رابردوویشدا داواكارییه‌كانتان به‌رزر كراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و جارێكی تر نوسراوی جه‌خت كردنه‌وه ده‌كه‌ین.
ووتیشی، به‌ده‌ر له رێكاره‌كان داواكاری به هه‌میشه‌یی كردنتان ده‌گه‌یه‌نینه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جه‌خت له دامه‌زراندنتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یشتن به مافی ره‌وای خۆتان و خزمه‌تكردنتان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له سنوری ئیداره‌كه‌مان.
841 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|