به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان: ئه‌گه‌ر به‌ستنی پیوه‌ری زیره‌كی كاره‌با وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكریت ئه‌وا كێشه‌ی كاره‌با كۆتایی پێدیت
16 / 1 / 2020
حازم كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان بۆسایتی ئیداره‌ی قسه‌یكردو چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی له‌گه‌رمیان ڕونكرده‌وه و ووتی: له‌گه‌رمیاندا نزیكه‌ی 70 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌بامان هه‌یه، كه 40هه‌زاریان ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زای كه‌لاره‌وه، له‌ئێستادا ده‌ستمانكردووه به به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌و بڕیاریشه له‌ماوه‌وی ئه‌مساڵدا واته2020 كۆتایی به پرۆسه‌كه بیت، سه‌باره‌ت به‌و مال و شوێنانه‌ی كه‌به‌زیاده‌ڕه‌وی كاره‌بایان ڕاكێشاوه ووتی: ئه‌و تیمانه‌ی پیوه‌ره‌كه ده‌به‌ستن لیژنه‌ی چاودێری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بایان له‌گه‌ڵه و ڕاسته‌وخۆ هه‌ركاره‌بایه‌ك به‌شیوه‌ی نایاسایی و زیاده‌ڕه‌وی ڕاكێشرابێ باخود خاوه‌نه‌كه‌ی هاوبه‌شی ڕه‌سمی نه‌بیت كێبڵه‌كه‌ی لێده‌كریته‌وه‌و پێوه‌ره‌كه‌ی بۆنابه‌ستریت ووتیشی پیشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌نگاوه كاره‌بایه‌كی زۆر بگه‌ڕینێته‌وه بۆ وێستگه‌كانی به‌هه‌مهینانی كاره‌با و به‌فێرۆدانی كاره‌با كه‌مبكاته‌وه بۆ كه‌متر له‌نیوه، به‌ریوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان ووتیشی: حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان زۆربه‌جددی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كات و سه‌ره‌نجام ئه‌توانم بلیم به‌ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه كاره‌بای كوردستان و دۆخی پێدانی كاره‌با هه‌نگاویك ئه‌ڕواته پێشه‌وه... سه‌باره‌ت به میكانیزمی به‌ستنی پیوه‌ره‌كه ووتی: پێوه‌ره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جیكاره‌وه ئه‌به‌سترێت و بۆماوه 28 ڕۆژ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه چاودێری ده‌كریت و صیانه‌كردنی له‌سه‌ر ئه‌وانه دواتر له‌لایه‌ن به‌شی فرۆشتنی ووزه‌ی سه‌ربه كاره‌بای شاره‌كانه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌و پلانیكی دیاریكراو سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت 1ملیۆن و 700 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با هه‌ریمه و تائیستا كاره‌كانی 10% به‌ستنی پێوه‌ره‌كه له‌ته‌واوی كوردستان جێبه‌جێكراوه.
742 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|