سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازی كرد له سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان
29 / 1 / 2020
ئه‌مڕۆ (29ی كانوونی دووه‌م) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی به‌یاوه‌ری به‌شێك له ئه‌ندامانی باڵای یه‌كێتییه‌كه و وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان له كه‌لار سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا، عه‌بدلواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تی مامۆستایان به گشتی و رۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له چونه بواری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان له كه‌لار.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له سنوره‌كه هه‌ماهه‌نگ و پشتیوانی ته‌واون بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری پرۆژه‌كه، هاوكات وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كاره‌كانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان به‌رده‌وامه و كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌بێ كێشه و كه‌موكورتی ده‌چێته‌رێوه.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند "مامۆستایان چینێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن و به هه‌وڵ و ماندوبونیان كۆمه‌ڵگه پێده‌گه‌یه‌نن و خزمه‌تی گه‌روه ده‌كه‌ن ئێمه‌ش چیمان پێ كرابێ بۆ خزمه‌تی مامۆستایان كردومانه". هیواشیخواست پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان له‌كاتی خۆیدا ته‌واو ببێت و بخرێته خزمه‌تی مامۆستایانه‌وه.
ووتیشی، له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه و به‌بێ كێشه ته‌واوبوونی.
844 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|