به‌یانی ئه‌مڕۆ (2ی شوبات) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری شاندێك له ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ردانی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و پیرۆزبایی له باژێروانی نوێی مه‌كۆكه كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له باژێروانی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، رایگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئۆپۆزسیۆنیش بووه هه‌میشه سه‌ردان و راگۆڕینه‌وه‌مان هه‌بووه و كارمان له‌سه‌ر ره‌خنه و پێشنیاره‌كانی كردووه، هه‌موو پێكه‌وه نمونه‌یه‌كی جوانمان له گه‌رمیان پێشكه‌شكردووه.
ووتیشی، ئێستاش كه گۆڕان به‌شێكی سه‌ره‌كییه له حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌مان شێوه په‌وه‌ندیمان ده‌بێت و ره‌خنه و سه‌رنجه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، واش پێویست ده‌كات له‌پێناو خزمه‌تكردن به ناوچه‌كه و هاوڵاتیانی سنوره‌كه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین هه‌ر كێشه و گرفتێك بێته ئاراوه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا، فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن باژێروانی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه بزوتنه‌وه‌كه‌یان هه‌میشه په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌بووه و هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش زۆر كێشه و گرفت و ئاڵۆزی له سنوره‌كه چاره‌سه‌كراوه.
ووتیشی، ئێمه ئامانجمانه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌ت هه‌وڵ و تواناكانیان یه‌كخه‌ن بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفته‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا.