له‌قه‌زای كفری پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت
12 / 2 / 2020
چوارشه‌ممه (12 ی شوبات) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی جیگری سه‌رپه‌رشتیار بۆكاروباری هونه‌ری و قائیمقامی قه‌زای كفری و سه‌رپه‌رشتیاری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و به‌هه‌وڵی به‌ڕیز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌زای كفری خودی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئێمه‌ش له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌به‌ستمانه خزمه‌ت به‌م شاره بكه‌ین و چین و توێژه‌جیاجیاكانی ئه‌و قه‌زایه سودمه‌ندبن له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ،
له ئیستادا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جیبوون جێبه‌جێده‌كریت سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی ده‌مانه‌ویت ئه‌م پرۆژه‌یه به‌زوترین كات كاره‌یاساییه‌كانی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت قه‌زای كفری هاوكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد ئه‌وه‌ی له‌سوودی هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌دایه له‌به‌رچاوبگیرێت و خه‌ڵكانی شایسته سووده‌مه‌ندبكرین له‌پرۆژه‌كه و داوا له‌وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه بكریت ده‌ستوبرد بكات له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كانی.
1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|